بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند کە سنورەکانی ئەم وڵاتە و سوریا بە تەواوی پارێزراوە.
ناوبراو وتی کە لە پاش هەڵهاتنی ژمارەیەک لە تیرۆریستانی داعش لە گرتووخانەی شاری حەسەکەی سوریا، فەرمانێک لە فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بۆ توندوتۆڵکردنی پاراستنی سنورەکان دەرکراوە.
یەحیا ڕەسوڵ وتی کە هێزە چەکدارەکانی عێراق لە سنورە هاوبەشەکانی لە گەڵ سوریا ئەوپەڕی ئامادەییان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعش هەیە و کەرستەی پێویست و ئامادەکاری تەواو بۆ ئەو مەبەستەش دابین کراوە.
ئەو بەرپرسە سەربازییەی عێراق وتی کە پاشماوەکانی داعش توانای ڕوبەڕوبونەوەی هێزەکانی ئێمەیان نییە و ناتوانن ببنە هەڕەشەیەک لە سەر هێزەکانمان./.