بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەرمەن سرکیسیان سەرۆک کۆماری ئەرمینیا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی دەست لە کار کێشانەوەی ڕاگەیاند.
ناوبراو ساڵی ڕابردوو لە سەر چەند بابەتێکی وەک دوورخستنەوەی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان لە گەڵ نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا تووشی ناکۆکی بوو.
سرکیسیان ساڵی 2018 و بە دەنگی لە سەدا 90 ی پەرلەمانی ئەرمینیا گەیشتە پۆستی سەرۆک کۆماریی ئەم وڵاتە و ئێستا 4 ساڵ لە پاش هەڵبژاردنی و لە کاتێکدا کە سێ مانگی وادەی یاسایی ماوەتەوە، وازی لە پۆستەکەی هێناوە./.