بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هه‌ژار مه‌عروف ، رێكخه‌رى یارییه دۆستانه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق لە لێدوانێکی تایبەت رایگه‌یاند ، گه‌شته‌كه‌ى ئۆلۆمپیی عێراق له پاش كه‌مپێكى چه‌ند رۆژه دێت له شارى به‌غدادو جیاكردنه‌وه‌و ده‌ستنیشانكردنى 26 یاریزان دێت له لایه‌ن سكۆپى راهێنه‌رى چیكى كه له نێو یاریزانه‌كان چوار كورد هه‌یه ئه‌وانیش ئه‌حمه‌د سه‌رتیپ له زهوراو محه‌مه‌د دلاوه‌ر له نهورۆزو عیماد عیسا له زاخۆ ده‌چنه كه‌مپه‌كه‌ى توركیاوه میرخان دۆسكى له ئینسبۆرگى نهمسایهوه .
له‌و كه‌مپه ئۆلۆمپیی عێراق سێ یارى دۆستانه ئه‌نجامده‌دات، له 26 مانگ به‌رامبه‌ر مۆتریس ئۆدیساى ئۆكرانى یاریده‌كات و سێ رۆژ پاش ئه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر ئیترامى كازاخستانى و له سه‌ره‌تاكانى مانگى شوباتیش به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كى توركى یاریده‌كات .