بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بریاره پاشنیوه‌رۆى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، تیپى تۆپى پێى هه‌ڵبژارده‌ى عیراق گه‌شتى تارانى پایته‌ختى ئێران بكات به مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ یارییه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌و وڵاته له چوارچێوه‌ى پاڵاوتنه‌كانى جامى جیهانى سه‌ركه‌وتن بۆ جامى جیهانى 2022.
عیراق له‌م گه‌شته ته‌نیا شێركۆ كه‌ریمى كوردى یاریزانى هه‌ولێرى تێدایه‌و له لایه‌ن پیترۆڤیچى راهێنه‌ره‌وه پشتى پێبه‌ستراوه .
بریاره رۆژى 27ـى ئه‌م مانگه له‌سه‌ر یاریگه‌ى ئازادى له تاران هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئێران و عێراق به‌رامبه‌ر یه‌كتر بوه‌ستنه‌وه .