بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو تەقینەوە لە گەڕەکی حاجی عەباس لە ناوچە شێعەنشینەکانی شاری هەرات بووە.
تەقینەوەکە هێندە بەهێز بووە کە زیانی بە خانوو و ئۆتۆمبێلەکانی نزیک لە شوێنی ڕووداوەکە گەیاندووە.
میدیاکانی ئەفغانستان ڕایانگەیاندووە کە زیانەکانی ئەو تەقینەوە زۆر بووە.
پێشبینی دەکرێت هاوشێوەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئەفغانستان، گرووپی تیرۆریستی داعش بەرپرسیاریەتی تەقینەوەکە لە ئەستۆ بگرێت./.