بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە هۆی شەڕی یەمەن و ئەو کارەساتە مرۆییە کە لەم وڵاتەدا دەبینرێت، گوشارێکی زۆری ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە سەر هەر دوو حکومەتی تاوانباری سعوودیە و ئیماراتە، ئەوان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەن بڕیاردەر نین و ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بە سێ هۆکار ڕێگری لەو کارە دەکەن. ئەو هۆکارانەش بریتین لە:
1 – کۆتایی شەڕ بە واتای زاڵبوونی تەواوی یەمەنە بە سەر دەریای سور، بابولمەندەب و کەنداوی عەدەن بۆ هەمیشە و پچڕانی پەیوەندی یان لانیکەم ئاڵۆزبوونی دەریایی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕۆژهەڵاتی ئاسیا کە بەم ڕووداوە ناچار دەبێت پەنا بۆ ڕێگەی ئەفریقا ببات.
2 – کۆتایی شەڕی یەمەن بە واتای ئەوە دێت کە بەرەی خۆڕاگری هەنگاوێک چووەتە پێشەوە و گرنگی زیاتر بە ڕوبەڕوبونەوەی ئەو ڕژێمە دەدات.
3 – هەرچی شەڕ و پێکدادانی وڵاتانی عەرەبی و خۆڕاگری زیاتر بێت، دوژمنایەتییان لە گەڵ ئێرانیش زیاتر دەبێت. زایۆنیستەکان و ئەمریکا دەیانەوێت ئەم دۆخە وەک خۆی بمێنێتەوە تەنانەت ئەگەر بە ڕووخانی سعوویە، ئیمارات، بەحرەین و هەر وڵاتێکی دیکەی ناوچەی کەنداوی فارسیش بێت.
گومان لەوەدا نییە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستین کێشە دەخەنە بەردەم دانوستانەکانی نێوان سعوودیە و ئیمارات لە گەڵ ئێران و ئەگەر ئەو گوشارانە نەبێت ئەو دوو وڵاتە زۆر دەمێکە لە بەرامبەر ئێران و خۆڕاگری سازشتیان دەکرد، بە تایبەت سعوودیە کە لە گێژاوی شەڕی یەمەندا ماوەتەوە و تەنانەت توانای دابینکردنی سیستەمە بەرگرییەکانیشی نەماوە.
چارەسەر چۆن دەبێت؟ یەمەنییەکان درەنگ یان زوو بەو ئەنجامە دەگەن کە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەبێت هۆکاری سەرەکی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بکەنە ئامانج. ڕژێمی زایۆنیستی ئاسایشی خۆیی لە بەردەوامیدان بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، سەرقاڵکردنی وڵاتانی دیکە بە ململانێ و ئاڵۆزی لە گەڵ بەرەی خۆڕاگری و هەروەها سەرقاڵکردنی ئێران لە وڵاتانی دیکەی دوور لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین داڕشتووە.
سەرقاڵکردنی ئێران لە ناوچە دووردەستەکان وەک ستراتیژێک بووە کە کەمتر باس کراوە بەڵام بەردەوام هەوڵی بۆ دراوە و تەنانەت جێبەجێش کراوە، لە سوریا و عێراق ئەمە بینراوە، لە هەندێک وڵاتی وەک ئەفغانستان و ئازەربایجان بە ووشیاریی تاران ئەو پیلانە پووچەڵ کراوەتەوە.
بە دڵنیاییەوە کە بەرەی خۆڕاگری لە داهاتوودا بەرهەمی ئەم خەباتەی دەچنێتەوە. هەڵهاتنی ئەمریکییەکان لە ناوچەکە و لەناوچوونی ڕژێمی زایۆنیستی لەو ئەنجامە گرنگانە دەبێت./.