بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گۆڤاری EL Nuevo Herald ڕایگەیاند: بە پێی لێکدانەوەی شارەزایان، ڤەنزولیا لە چەند مانگی ڕابردوو بە زیادکردنی دوو هێندەی ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوت لە بەرزترین ئاستی وەبەرهێنان نزیک بووەتەوە و بە هاوکاریی ئێران و وڵاتانی دیکەی هاوپەیمان، لە ڕوبەڕوبونەوەی گەمارۆکانی ئەمریکادا سەرکەوتوو بووە.
بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەکانی پیشەسازیی نەوتی ڤەنزولیا کە بۆ ئەو گۆڤارە لێدوانیان داوە، وەبەرهێنانی نەوتی ئەم وڵاتە لە مانگی کانوونی یەکەمی 2021 بە شێوازی مامناوەند گەیشتە 900 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و لە مانگی کانوونی دووەمی 2022 تا 850 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دەمێنێتەوە. ئەمەش بۆ هەناردەی مادە پێویستەکان لە لایەن ئێرانەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو دەرفەتەی بە ڤەنزولیا داوە قەرەبووی کەمبوونەوەیان بکاتەوە.
خوان فێرناندز بەڕێوەبەری پێشووی جێبەجێکاری کۆمپانیای نەوتی حکومیی ڤەنزولیا کە بە PDVSA ناسراوە، سەبارەت بەم بابەتە ڕایگەیاند: بە پێی بەڵگەکان، ڤەنزولیا ڕێژەی وبەەرهێنانی نەوتی بەرز کردووەتەوە و ئەمەش بۆ هاوکارییەکانی ئێران بە تایبەت بۆ هەناردەی ئەو مادە پێویستانە دەگەڕێتەوە کە بە هۆی کێشەکانەوە لە ناوخۆی ڤەنزولیا بوونی نییە.
ڕێژەی ڕاگەێندراوی وەبەرهێنانی نەوتی ڤەنزولیا – 850 تا 900 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە – لە بەرامبەر 450 هەزار بەرمیلی سەرەتای ساڵی 2021، بووەتە جێی سەرسوڕمانی بازاڕی جیهانیی نەوت. ئەم ڕێژەش لە ئاماری ڕاگەێندراوی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ڤەنزولیا نزیک دەبێتەوە کە ڕایگەیاندبوو وەبەرهێنانی نەوتی وڵاتەکەی دەگاتە یەک ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە وەبەرهێنانی نەوتی ڤەنزولیا بە هۆی سزا و گەمارۆکانی ئەمریکاوە لە ساڵی 2019 ڕووی لە دابەزینی کەم وێنە کردبوو. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا نەک تەنیا کڕینی نەوتی ڤەنزولیای لە لایەن واشنتنەوە قەدەغە کردووە، بەڵکوو هەڕەشەی سزادانی ئەو وڵاتانەشی کردووە کە نەوتی ئەم وڵاتە هاوردە بکەن.
ئەگەرچی وڵاتانی وەک ڕووسیا لە بەرامبەر گەمارۆکانی ئەمریکا هەوڵی هاوکاریکردنی ڤەنزولیایان دەدا بەڵام بەردەوام مەترسی ئەوەشیان هەبوو کە بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکانیان زیانی پێبگات، بەڵام ئێران کە خۆی پێشتر کرابووە ئامانجی گەمارۆ زاڵمانەکانی واشنتن، درێژەی بە دابینکردنی مادە پێویستەکانی پیشەسازیی نەوتی ڤەنزولیا دا.
شارەزایان پێیان وایە کە لە نزیکەی ئەو 900 هەزار بەرمیل نەوتەی بەرهەمی ڤەنزولیا، نزیکەی 600 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی ئامادەی هەناردەیە بۆ وڵاتانی وەک چین، ڕووسیا و …. کە سەرەڕای بوونی گەمارۆ و هەڕەشەکانی ئەمریکا، درێژە بە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە گەڵ ئەم وڵاتە دەدەن.
بەشی زۆری نەوتەکەی ڤەنزولیا دەگاتە دوو وڵاتی مالیزیا و سەنگافۆرە و لەوێشەوە بە چین وەک گەورەترین کڕیاری نەوتی ئەم وڵاتە دەفرۆشرێت.
ڤەنزولیا نەک تەنیا بە هاوکارییەکانی ئێران، چین و ڕووسیا گۆڕانکاریی لە پیشەسازیی نەوتی خۆیدا کردووە و سەرەڕای گەمارۆکانی ئەمریکا دەستی بە هەناردەی نەوت کردووەتەوە، بەڵکوو بەردەوام ئابوریی هەڵوەشاوەی ئەم وڵاتەش لە ساڵی 2021 بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2013 ەوە گەشەی کردووە.
بەرزبوونەوەی ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوتی ڤەنزولیا پیشان دەدات کە گەمارۆکانی ئەمریکا کە گەیشتنی نەوتی ئەم وڵاتەی بە بازاڕەکانی جیهان کردبووە ئامانج و بەشێک لە سیاسەتی زیاترکردنی گوشارەکانی حکومەتی واشنتن بووە، شکستی هێناوە.
ئێران و ڤەنزولیا بە دۆزینەوەی ڕێگەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەمارۆ نایاساییەکانی واشنتن، کێشەیان خستووەتە بەردەوام سیاسەتی زیاترکردنی گوشارەکانی ئەمریکا.
نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ڤەنزولیا مانگی ڕابردوو لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، بە ئاماژە بە هاوبەشیی تاران و کاراکاس لە ڕێکخراوی ئۆپێک، داوای هەوڵێکی هاوبەشی بۆ سەقامگیری لە بازاڕی نەوتدا کردبوو./.