بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەمید عینایەت فەلاحی وتی کە لە پاش ڕاگەیاندنی ناوەندی فریاگوزاری خێرای پۆلیس سەبارەت بە ڕووداوێکی گازگرتن لە شارۆچکەی حەسەن ئاوای قەزای کەنگاوەر، هێزەکانی پۆلیس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران و لە ئاکامدا دەرکەوت کە 3 ئەندامی یەک خێزان – پیاوێکی تەمەن 65 ساڵە و دوو ژنی 57 و 28 ساڵە – بە هۆی گازەوە گیانیان لە دەست داوە.
ناوبراو وتی کە تەرمەکان بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراون.
کەنگاوەر لە 90 کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی کرماشانە و ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە 85 هەزار کەسە./.