بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئەمرۆ هەینی لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە هێرشە تیرۆریستییە ترسنۆکانەکەی دژ بە قارەمانانی سوپا لە دیالە، هەوڵێکی شکستخواردووە لە دژی ئاسایش و سەقامگیری ئێمە.
ناوبراو وتی کە هەوڵەکان بۆ زیندووکردنەوەی تیرۆریزم لە سەر ئاستی ناوچەکە نابێت لە بەرچاو نەگیردرێت.
سەرۆک کۆماری عێراق وتی کە ئەرکی ئێمە پتەوکردنی بەرەی ناوخۆیی و هەوڵە دەستوورییەکانە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کە پارێزەری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بێت./.