بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوێنەرایەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕۆژی هەینی لە ڕاگەێندراوێکدا جەختیکردەوە کە تاوانە تیرۆریستییەکەی پارێزگای دیالە ئەوەی سەلماندووە کە داعش هێشتا وەک هەڕەشەیەک ماوەتەوە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە وشیاری و یەکگرتوویی بە دڵنیاییەوە دەبێتە هۆکاری شکستی ئەو هەوڵە تیرۆریستییانە لە دژی سەقامگیریی عێراق.
ڕۆژی هەینی تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر پێگەیەکی هێزەکانی سوپای عێراق لە پارێزگای دیالە و بەو هۆیەوە 11 کەس کوژران./.