بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەر بە هاوپەیمانی سعوودیە ڕۆژی هەینی 21 ی کانوونی دووەمی 2022 ڕاستەوخۆ گرتووخانەی ناوەندیی پارێزگای سەعدەی یەمەنی کردە ئامانج. ئەو هێرشەش زیاتر لە 60 کوژراو و 120 برینداری لێکەوتەوە.
گرتووخانەی ناوەندیی سەعدە زیاتر لە 2 هەزار زیندانیی هەیە و بەدەر لەو کەسانەش، گرتووخانەکە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو ئەفریقییانە بووە کە لە یەمەنەوە دەڕۆنە وڵاتانی دیکە.
هاوپەیمانی تاوانباری سعوودیە هەر ئەمڕۆ زیاتر لە 70 ئامانجی لە یەمەن بۆردومان کردووە و کە بە دەیان کوژراو و برینداری بە دواوە بووە./.