بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولقەهار بەڵخی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە یەکێتی ئەورووپا بە ئامانجی مانەوەی هەمیشەیی، باڵیۆزخانەی خۆیی لە کابوڵ کردووەتەوە و چالاکییەکانی دەستپێکردووە.
بەڵخی وتی کە یەکێتی ئەورووپا بەڵێنی ئەوەیداوە کە بەدەر لە هاوکارییەکانی پێشوو کە بڕی 220 ملیۆن یۆرۆ بووە، 268 ملیۆن یۆرۆی دیکەش بە ئامانجی مرۆڤدۆستانە هاوکاریی ئەفغانستان بکات.
بە وتەی ئەو بەرپرسەی تاڵیبان، بەشێک لەو پارەیە بۆ پێدانی مووچەی مامۆستایانی قوتابخانەکان تەرخان دەکرێت و تاڵیبانیش پێشوازیی لەم پلانەی یەکێتی ئەورووپا کردووە./.