بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زانایان دەڵێن کە بەفربارین لە ناوچەکانی نیشتەجێبووندا وردیلەی ژەهراوی هەڵدەگرێت، هەر بۆیە خواردنی مەترسیدارە.
خواردنی بەفر خەراپە و قەوزەی لە گەڵدایە و ئەگەری ئەوەش هەیە کە ببێتە هۆی توشبوون بە سکچوون و گرژیی ڕیخۆڵەکان.
بەفری قاوەیی پاک نییە و ژەهراوییە و باشتر وایە کە بەر ڕوخسار نەکەوێت و نەچێتە دەمەوە، لە بەر ئەوەی کە مەترسی ژەهراویبوونی بە دواوە دەبێت.
یەکەم بەفر کە دەبارێت پیسییەکانی کەشوهەوا لە گەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت و باشتر وایە کە بەر پێست نەکەوێت و نەخورێت.
بارینی بەفر لە شوێنی نیشتەجێبووندا مادەی کیمیایی هەڵدەگرێت، وەک پاشماوەی بەنزین و ئۆتۆمبێل، هەر بۆیە مەترسیدارە و باشتر وایە بەر پێست نەکەوێت و نەخورێت.
پسپۆڕێکی بواری خۆراک سەبارەت بە خواردنی بەفر ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا بە هۆی پیسبوونی کەشوهەواوە، پاش بارینی بەفر، وردیلەی ژەهراوی بە سەر بەفرەکەوە دەمێنێتەوە و خواردنی لە ڕووی تەندرووستییەوە باش نییە.
ڕاشیگەیاندووە کە خواردنی بەفر دەتوانێت ئەو پیسییە بباتە ناو جەستەی مرۆڤەوە و ئەوەش نەخۆشیی بە دواوە دەبێت.
لە سەردەمی پێشوودا خواردنی بەفر باو بووە، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانین کە پێشتر کەشوهەوا هێندە پیس نەبووە و بەردەوامیی بارینی بەفر وایدەکرد کە ڕێژەی پیسبوونی کەشوهەوا ڕوو لە دابەزین بکات./.