بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە گرووپی تیرۆریستی قاعیدە کوژرانی یەکێک لە سەرکردەکانی خۆیی لە یەمەن ڕاگەیاندووە.
گرووپی تیرۆریستی قاعیدە ئاماژەی بە کات و شوێنی کوژرانی ” ساڵح بن سالم بن عۆبەید عەبولان ” ناسراو بە ” ئەبو عەمیر حەزرمی ” کە لە یاریدەدەرانی سەرکردەی پێشووی ئەم گرووپە بووە، نەداوە.
پێشتر سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندبوو کە لە هێرشێکی ئاسمانیی هێزەکانی ئەمریکا لە 14 ی تشرینی دووەم بۆ یەمەن سێ تیرۆریست کوژراون. ئەوان ڕایانگەیاندووە کە درۆنێکی ئەمریکی ئۆتۆمبێلی ئەندامانی قاعیدەی کردووەتە ئامانج و بووەتە هۆی کوژرانی سێ کەس لەوان./.