بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو کەسە ئێرانییە لە سلێمانی کرێکاریی کردووە و ناوی عەلی مورادیانە و تەمەنی 45 ساڵە کە لە خانوویەکی تەواونەکراودا لە گەڕەکی ڕزگاری بە هۆی سەرماوە ڕەقبووەتەوە و گیانی لە دەستداوە.
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاندووە کە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 20 ی کانوونی دووەمی 2022 لە دۆزینەوەی تەرمێک ئاگادار کراینەوە و کاتێک گەیشتینە شوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوت کە کەسێکی ئێرانییە و بە هۆی سەرماوە ڕەقبووەتەوە./.