جام کوردی | JAMEKURDI
شەممە, حوزه‌یران 21, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home جیهان ئاسیا

وتاری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەرلەمانی ڕووسیا

جام کوردی – سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە تاران هەوڵی زیاترین پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی جیهان بە تایبەت وڵاتانی دراوسێ و هاوپەیمان دەدات و بنەما و ئامانجی ئەو هاوکاری و پەیوەندییانەش، بەرژەوەندی بەرامبەری گەلان و هەوڵدان بۆ بەدیهاتنی کۆمەڵگایەکی جیهانیی خاوەن شارستانیەتە.

كانونی دووه‌م 20, 2022
in ئاسیا, جیهان, سیاسی, هەڵبژاردەی سەرنووسەر
A A
0

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە میانەی وتارەکەی ڕۆژی پێنج شەممەی لە پەرلەمانی ڕووسیا وتی: ئاسۆیەکی زۆر ڕوون بۆ هاوکارییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ لە ئاستی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، هاوکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەبینرێت. پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات دەبێتە هۆی گەشەی ئابوری و پتەوکردنی ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی. دەفرایەتییە ئابوری و بازرگانییەکان لە گەڵ هێز و کاریگەریی هەر یەک لەم دوو وڵاتە دەتوانێت ئاسەوار و کاریگەری ئەرێنی لە سەر ناوچەکە بسەلمێنێت.

ناوبراو وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی زیاترین هاوکاری لە گەڵ وڵاتانی جیهان بە تایبەت وڵاتانی دراوسێ و هاوپەیمان دەدات. ئامانج و بنەمای ئەم هاوکاری و پەیوەندییەش لە سەر بەرژەوەندی بەرامبەری گەلان و هەوڵدان بۆ هەبوونی کۆمەڵگایەکی جیهانیی خاوەن شارستانیەتە. ئەمەش لە ڕێگای هاوکاری وڵاتانی سەربەخۆ و خاوەن کەلتوری دەوڵەمەند و گرنگیدان بە بنەماکانی دادپەروەری، ئەخلاق و پیرۆزییەکان مسۆگەر دەبێت.

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا جەختیکردەوە کە ئەزموونی دەسەڵاتی نێودەوڵەتی لە سەر بنەمای ستەمکاری و خۆسەپاندن پیشان دەدات کە دەرەنجامەکەی تەنیا شەڕ و توندووتیژی و ناسەقامگیری و ناکۆکیی نێوان گەلان بووە. شکستی سیاسەتی لەشکرکێشی و داگیرکردن و ناچاربوونی ئەمریکا بە هەڵهاتن لە ئەفغانستان و عێراق، بۆ یەک ڕاستی دەگەڕێتەوە، خۆڕاگری گەلان، ئایدۆلۆژیای خۆڕاگری کە ئەمەش لە خزمەتی سەربەخۆیی و سەروەری وڵاتاندایە. نموونەی سەرکەوتووی هاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا لە سوریاش لە درێژەی خۆڕاگری گەل و حکومەتی ئەو وڵاتە، ئاسایشی ناوچەکە و سەربەخۆیی وڵاتانی دەستەبەر کردووە.

ناوبراو وتی: لە ئێستادا ستراتیژی ئەمریکا لە ناوچەکە شکستی هێناوە و لە لاوازترین پێگەی خۆیدایە و هێزی وڵاتانی سەربەخۆ بەرەو گەشەسەندن دەڕوات بەڵام ئەمریکا لەو سیاسەتەی بە شێوازی دیکە بەردەوامە، نموونەکەشی، هەوڵدان بۆ لاوازکردنی وڵاتانی سەربەخۆیە لە ناوخۆی ئەو وڵاتانەوە و لە ڕێگای گەمارۆ و سزای ئابوری، ناسەقامگیری ناوخۆیی و گێڕانەوەی پێچەوانەی ڕاستییەکانی ئەو وڵاتانە و هەوڵی ئەوەش دراوە کە ڕای گشتی جیهان بەلاڕێدا ببرێت و شوێنی زاڵم و زوڵملێکراو لای ڕای گشتی بگۆڕدرێت.

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی: هاوپەیمانی شەیتانیی ئەمریکا لە گەڵ تیرۆریستان، بۆ خەڵکی جیهان بە تایبەت گەلانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا لە سوریا تا ئەفغانستان وەک ڕۆژ ڕوونە. لە ئێستادا پلانی نوێ بۆ ناردنی تیرۆریستە تەکفیرییەکان لە قەفقاز تا ئاسیای ناوەڕاست هەیە، ئەزموونی ڕابردوو ئەوەی پیشانداوە کە ئیسلامی ڕاستەقینەیە کە دەتوانێت ڕێگری لە سەرهەڵدانی توندڕۆیی و تیرۆریزمی تەکفیری بکات.

ناوبراو وتی: سزادانی گەلان یەکێکە لە شێوازە نوێکانی خۆسەپاندنی ئەمریکا لە سەر ئاستی جیهان و ڕوبەڕوبونەوەی ئەمەش پێویستی بە هاوکاری وڵاتانی سەربەخۆ و وەڵامێکی هاوبەش هەیە، بە پێچەوانەی ئەمەش سزاکان بە بیانووە جیاجیاکان بەرۆکی وڵاتان تەنانەت هاوپەیمانەکانی ئەمریکاش دەگرێتەوە. ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە سزاکانی ئێران بە بۆنەی چالاکییە ناوەکییەکانە، هەمووان دەزانن کە ئەو چالاکییانە، یاسایی و لە ژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکییە. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژوودا هەر کات گەلی ئێران ئاڵای نیشتمانپەروەری، سەربەخۆییخوازی و پێشکەوتنی زانستیی بەرز کردووەتەوە، ڕوبەڕوی گەمارۆ و گوشاری دوژمنان بووەتەوە.

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: سیاسەتی ئێمە بە پێی فەتوای ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەوەیە کە چەکی ناوەکیمان ناوێت و ئەم چەکە لە ستراتیژی بەرگری ئێمەدا شوێنی نابێتەوە. ئەمریکا هەوڵی ڕوبەڕوبونەوەی مافی گەلان دەدات، فەلسەفەی ئێمەش ڕوونە کە لە مافەکانی خۆمان پاشگەز نابینەوە، ئەوانەی کە بانگەشەی گەڕانەوەی ئەمریکا دەکەن، تا ئێستا بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی لە ڕێکەوتنی ناوەکی نەگەڕاوەتەوە، ئێمە بە کەمتر لە مافەکانی خۆمان ڕازی نابین، کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن جیدییە ئەگەر لایەنەکانی بەرامبەر لە سەر هەڵگرتنی ڕاستەقینە و کاریگەری گەمارۆکان جیدی بن./.

Previous Post

«قارەمان» سێ خەڵاتی لە «ئێسپرینگز» وەرگرت

Next Post

زیاتر لە نیوەی خەڵکی ئەفغانستان ئیش و کاری خۆیان لە دەست داوە

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە
ئاسیا

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت
ئاسیا

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی
ئاسیا

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

حوزه‌یران 6, 2025
کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە
ئاسیا

کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات
ئاسیا

ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات

حوزه‌یران 6, 2025
نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە
ئاسیا

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە

حوزه‌یران 6, 2025
Next Post
زیاتر لە نیوەی خەڵکی ئەفغانستان ئیش و کاری خۆیان لە دەست داوە

زیاتر لە نیوەی خەڵکی ئەفغانستان ئیش و کاری خۆیان لە دەست داوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020