بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەلکساندر لاورنتیف نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری سوریا لە گەڵ محەممەد بن سەلمان جێنشین، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری سعوودیە کۆبووە.
ئاژانسی فەرمی سعوودیە ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەر دوو وڵات لە بوارە جیاجیاکان و گۆڕانکارییەکانی سوریا تاوتوێ کراوە.
وردەکاری زیاتر لە سەر کۆبوونەوەی ئەو بەرپرسەی ڕووسیا و جێنشینی سعوودیە بڵاو نەبووەتەوە./.