بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مون جێ ئین سەرۆک کۆماری کۆریای باشور کە بە فەرمی سەردانی قاهیرەی کردووە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر، جەختیکردەوە کە وڵاتەکەی هەوڵی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە گەڵ میسر دەدات.
ناوبراو بە گرنگییەوە باسی سەردانەکەیی بۆ قاهیرە کرد و وتی کە ئەمە یەکەم سەردانی بەرپرسێکی کۆریای باشورە لەم ئاستەدا بۆ میسر و کیشوەری ئەفریقا لە ماوەی 16 ساڵی ڕابردوو.
سەرۆک کۆماری میسریش ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی داوای وەبەرهێنانی زیاتری کۆمپانیاکانی کۆریای باشور دەکات و لەو بوارەشدا ئامادەی هەر هاوکاری و ئاسانکارییەکە.
سیسی ڕایگەیاند کە میسر بەرەو گەشەسەندنی ئابوری دەڕوات و دەیەوێت کەڵک لە ئەزموونی کۆریای باشور وەربگرێت./.