بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەقینەوەکە ئەمڕۆ پێنج شەممە 20 ی کانوونی دووەمی 2022 لە بازاڕێکی شاری لاهور بە ناوی ئەنارکەلی ڕوویداوە و هێزە ئەمنییەکان لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا بەوە گەیشتوون کە لە ڕێگای بۆمبێکی چێندراوە بووە.
پۆلیسی لاهوریش ڕایگەیاند کە لانیکەم 22 کەس لەو تەقینەوەدا بریندار بوون.
شاری لاهور وەک ناوەندی ویلایەتی پەنجاب لە مانگی ئایار و تشرینی دووەمی ساڵی 2019 دوو کردەوەی تیرۆریستیی بە خۆوە بینی کە لەوانەشدا بە دەیان کەس کوژران و بریندار بوون./.