جام کوردی – لێژنەی ناوبژیوانانی بەشی سینەمای چلەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر، ناوی فیلمە بەشدار بووەکانی ئەم بەشەی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ناوەندی ڕاگەیاندنی پەیوەندییە گشتییەکانی فێستیڤاڵی فیلمی فەجر؛ بە پێی ڕاگەیاندنی نووسینگەی فێستیڤاڵی فیلمی فەجر و لێژنەی هەڵبژاردنی بەشی بەڵگەفیلمی چلەمین خولی فێێستیڤاڵ، فیلمەکانی بەشدار بوو لە بەشی بەڵگە فیلمی ئەم خولە لە فێستیڤاڵ ڕاگەیەندرا.
بە پێی ئەم هەواڵە فیلمە بەشدار بووەکانی بەشی بەڵگە فیلم بریتین لە:
«آن مرد با اتوبوس آمد» لە دەرهێنان و ئامادەکاری نیما مەهدیان، « احتضار » لە دەرهێنانی حوجەت تاهێیری و ئامادەکاری حوجەت تاهێری و عەبدولخاق تاهێری، «تفننگ برادرم» لە دەرهێنان و ئامادەکاری کامەران جاهێدی، «دبستان پارسی» لە دەرهێنان و ئامادەکاری حەسەن نەقاشی، «سەربازی ژمارە سفر » لە دەرهێنان و ئامادەکاری محەمەد سەلیمی ڕاد، «مشق امشب» لە دەرهێنان و ئامادەکاری ئەشکان نەجاتی و مێهران نیعمەتوڵاهی، « هیچکس منتظرت نیست» لە دەرهێنان و ئامادەکاری موحسن ئیسلام زادە، «یکی از رویاهای من» لە دەرهێنان و ئامادەکاری موحسن هادی لەم بەشەدا بەشدارن.
دوکتور احمد زابتی جەهرومی، محەمەد تەهامی نژاد، محەمەد عەلی فارسی، مورتەزا شەعبانی و محەمەد ڕەزا عەباسیان، ئەندامانی لێژنەی هەڵبژاردنی بەشی بەڵگە فیلمی چلەمین فێستیڤاڵن.
چلەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی فەجر لە دوو بەشی کولتووری و کێبڕکێ لە 12 تا 22ی ڕێبەندانی 1400ی هەتاوی بەرانبەر بە 1 تا 11ی فێبرییە بە بەرپرسی «مەسعوود نەقاش زادە» بەڕێوە دەچێت.