بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و شاندی یاوەری لە کاتی گەیشتنیان بە فڕۆکەخانەی مۆسکۆ لە لایەن نیکۆلای شولگینۆف وەزیری وزەی ڕووسیا و سەرۆکی لێژنەی هاوبەشی هاوکارییە ئابورییەکانی هەر دوو وڵات و هەروەها جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە پێشوازییان لێکرا.
بڕیارە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران تا چەند کاتژمێری داهاتوو لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا کۆببێتەوە./.