بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان لە وتووێژی لە گەڵ ڕۆژنامەی ” اخبار الیوم ” ی میسر وتی: سیاسەتی عۆمان ئەوەیە کە کێشەکانی ناوچەکە بە ئاشتییانە چارەسەر بکرێت.
ناوبراو سەبارەت بە یەمەن وتی کە ئێمە پاڵپشتی لە هەوڵەکانی ڕاگرتنی شەڕ و چارەسەرکردنی قەیرانی چەندین ساڵەی ئەم وڵاتە دەکەین.
بوسەعیدی چالاککردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی ئێرانی بە پێویستییەکی ستراتیژی بۆ ئاسایشی ناوچەکە و جیهان ناو برد و وتی کە هەر ڕێکەوتنێکی نوێ لە ڤیەننا دەتوانێت قۆناغێکی نوێی هاوکارییەکان لە ناوچەکە بکاتەوە.
وەزیری دەرەوەی عۆمان جەختیکردەوە کە وڵاتانی عەرەبی دەبێت لە ڕوبەڕوبونەوەی کێشە و قەیرانەکان هەڵوێستی هاوبەشیان هەبێت و ڕاستییەکان ببینن و چاوەڕوانی ئەوەش نەبن کە ئەمریکا تەواوی کێشەکانی ناوچەکە چارەسەر بکات.
وتیشی کە نزیکبوونەوەی ئێران و سعوودیە دەتوانێت ڕۆڵی گرنگی لە دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەدا هەبێت./.