بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە راگەیەندراوێکی رەسمی، یانەکەی گەرمیان عادل عەلی وەک راهێنەری نوێی یانەکە ناساندووەو سبەی چوارشەممەش کۆنگرەی رۆژنامەنووسی ناساندنی بۆ ئەنجام دەدات و دەبێتە شوێنگرەوەی سەردار مەجید کە پاش قۆناغی یەکەم پەیوەندی بە یانەکەوە نەما .
شێروانە پاش قۆناغی یەکەم لە خولی نایاب ،لە پلەی دوانزەیەمی ریزبەندییە بە کۆکردنەوەی ١٥ خاڵ .
عادل عەلی پێشتر ئەزمونی کاری راهێنەری لەگەل ئاستە تەمەنیەکانی یانەکە هەبووە لە کاستی یاریدەدەری راهێنەریش بووە، راهێنەری یانەکانی پەیام و هەڵبژاردەی گەرمیان بووە و دوا پۆستیشی راهێنەری یانەی کفری بوو