بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ڤەنزولیا لە میانەی پێدانی میدیالیای پلە یەکی شیاوبوون بە خەلیل بەیتار باڵیۆزی سوریا لە کاراکاس بە بۆنەی کۆتایی ئەرکەکەی، وتی: پێدانی ئەم میدیالیایە پیشاندەری ڕاستگۆیی و دۆسیاتەتی هاوبەشی نێوان هەر دوو گەلی ڤەنزولیا و سوریایە کە دژی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی و دژی تیرۆریزمن و هیوای جێگیربوونی ئاشتی و ئاسوودیی و گەشەی ئابوری هاوبەشیان هەیە.
مادۆرۆ وتی: ئێمە مێژووی گەلی سوریا، قارەمانی، ئیرادە و خەباتی ئەوان لە دژی گرووپە تیرۆریستییەکان بەرز دەنرخێنین و ڕێز لە بوێریی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەش دەگرین و سڵاو لە هەڵوێستی قارەمانانەی ئەو دەکەین کە خەباتێکی جیهانیی لە دژی گرووپە تیرۆریستییەکان و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە جیهاندا سەرکردایەتی کرد و بە هاوکاریی هاوپەیمانەکانی وەک ڕووسیا، چین، ئێران و گەلانی دیکە وەک پاڵپشتی مەعنەویی ڤەنزولیا گەیشتە سەرکەوتن.
سەرۆک کۆماری ڤەنزولیا وتی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی سوریا دەکەم تا لە گەڵ گەل و سەرکردایەتی ئەو وڵاتە ئاهەنگی جێگیربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە پاش ڕوبەڕوبونەوەی دەسدرێژی و هێرشی تیرۆریستان بگێڕم./.