بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، «ڕەها ئەمیر ئەفەزلی» و «عەلیڕەزا قاسمی» لە سی و چوارەمین فێستیڤاڵی «مینیماڵێن»ی نەرویج خەڵاتیان وەرگرت.
ئەم فێستیڤاڵە بە ئامانجی هەموارکردنی ڕێگاکانی دەرخستنی فیلمە نێودەوڵەتیەکان لە ناوچەی «ئێسکاندیناوی» و سەلماندن و جێگیر کردن کورتە فیلم وەک «medium»ێکی سەربەخۆ بەڕێوە دەچێت.
کورتە فیلمی «خورشید گرفتگی» دەرهێنانی هاوبەشی ڕەها ئەمیر ئەفەزلی و عەلیڕەزا قاسمی بوون بە براوەی دیپلۆمی شانازی باشترین فیلمی بەشی نێوەوڵەتی فێستیڤاڵەکە.
سی و چوارەمین فێستیڤاڵی «مینیماڵێن»ی نەرویج لە 11 تا 16ی ژانوویە بەڕێوە چووە.