بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێنجەمین فێستیڤاڵی «سان شاین»ی ئەمریکا میوانداری دوو کورتە فیلمی ئێرانییە.
کورتە فیلمی «استارلت» دەرهێنانی جەواد حەکیمی، «پاس» دەرهێنانی ئێلیکا عەبدوڵاهی بە نوێنەرایەتی لە ئێران لەم فێستیڤاڵەدا بەشدارن فێستیڤاڵەکە لە 8 تا 17ی ژانوویە بەڕێوە دەچێت.
فیلمی سەمای ئەوین لە دەرهێنانی محەەد فەرەج زادە لە پێنجەمین فێستیڤاڵی ڕێزنان لە «ک.ر.مەهنان»ی هێندوستاندا بەشدار بوو. ئەم فێستیڤاڵە لە 20ی فێبرییەدا هەڵبژێردراوانی ڕادەگەیەنێت.
هەروەها سێ فیلمی ئێرانی لە چوارەمین فێستیڤاڵی« Moinho Cine Fest »ی پرۆتێگاڵدا بەشدار بوون.
«هم آواز رنگین کمان» دەرهێنانی حەسەن موختاری، «تکیە بر آب» دەرهێنانی سارا بەیاتی و «لالایی » بەرهەمی ئیلهام خەزایی لەم فێستیڤاڵەدا بەشدارن.
ئەم فێستیڤاڵە لە 1 تا 30ی ئاپریلی 2022 لە پۆرتۆ بەڕێوە دەچێت.