بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر بانگهێشتی فەرمیی ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا، سبەی چوارشەممە بە یاوەری شاندێکی باڵا و لە پێناو پەرەپێدانی هاوکارییە سیاسی و ئابوری و ڕۆشنبیرییەکان دەگاتە مۆسکۆ.
کۆبوونەوە لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا، ئامادەبوون و پێشکەشکردنی وتار لە پەرلەمانی ڕووسیا و کۆبوونەوە لە گەڵ چالاکوانانی ئابوریی ئەو وڵاتە بەشێکە لە بەرنامەی سەردانەکەی ڕەئیسی بۆ مۆسکۆ.
وەزیرانی دەرەوە، نەوت و ئابوری و دارایی لەم سەردانەدا هاوڕێی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانن.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی پێشتر و لە چوارچێوەی بەرنامەی تایبەتی کابینەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ، سەردانی هەر یەک لە وڵاتانی تاجیکستان و تورکمانستانی کردووە./.