بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەهانبەخش سەنجانی شیرازی ئەمینداری گشتی ژووری هاوبەشی بازرگانیی ئێران – عێراق ڕایگەیاند کە لە پێناو گەیشتن بە ئاسۆی 20 ملیار دۆلاریی ئاڵۆگۆڕە بازرگانییەکانی ئێران – عێراق و دابینکردنی پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لە نێوان وەبەرهێنەرانی ئێرانی و بازرگانانی عێراقی و هەروەها دابینکردنی بازاڕی پێویست بۆ کاڵا و بەرهەمەکانی ئێران و نوێنەرایەتی فرۆشتن بۆ ئەوان، شاندێکی 60 کەسی لە بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەری و بازرگانیی ئێران لە 18 تا 21 ی کانوونی دووەم لە شاری هەولێر دەبن.
ناوبراو وتی: هاوکات لە گەڵ سەردانی ئەم شاندە 60 کەسییە بۆ هەولێر، دووەم کۆنفرانسی بازرگانیی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوون و بەشداریی هەر دوو سەرکۆنسووڵی ئێران لە هەولێر و سلێمانی، بەڕێوەبەری گشتی بەشی عەرەبی و ئەفریقی ڕێکخراوی گەشەی بازرگانیی ئێران، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت و بازرگانان و چالاکوانانی ئێرانی و عێراقی لەم بۆنە دوو ڕۆژەیەدا پێکەوە ڕاستەوخۆ لە پەیوەندیدا دەبن./.