بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مارتین گریفیتس ڕۆژی سێ شەممە لە میانەی وتارێکی لە ژنێڤ ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕێگری لە ڕووخان و هەڵوەشانەوەی ئەفغانستان داوای ئەو هاوکارییەی کردووە.
ناوبراو وتی کە ئەو هاوکارییە بۆ 22 ملیۆن کەس لە ناوخۆی ئەفغانستان و 5 ملیۆن و 700 هەزار ئەفغانیی نیشتەجێی وڵاتانی دراوسێیە.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە نیگەرانییەوە باسی دۆخی مرۆیی لە ئەفغانستان دەکات و ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی ئەم وڵاتە مەترسی برسێتییان لە سەرە./.