بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فێستیڤاڵی فیلمی Encounters یەکێک لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی پێشەنگ لە بواری کورتە فیلمە، ئەنیمەیشێن و دەرگایەکی فەرمی بۆ وەرگرتنی بەنرخترین خەڵاتە نێودەوڵەتیەکان، خەڵاتەکانی ئاکادێمیای بفتا، ئاکادیمیای ئۆسکار، خەڵاتەکانی فیلمی ئەورووپا و خەڵاتەکانی کەنەدایە.
ئەم فێستیڤاڵە بە ئامانجی دۆزینەوەی بەهرە نوێکان لە سەنعەتی فیلمسازیدا هەموو ساڵێک پێشوازی لە سینەماکاران و هۆگرانی سینەما لە هەموو جیهاندا دەکات.
خەڵاتەکان:
/ Brief Encounters Grand٭ بۆ چیرۆکە فیلمە کورتەکان/ مەرجەکانی ئۆسکاری تێدا هەبێت/ 2000 پاوند
/Animated Encounters Grand
/فیلمی ئەنیمەیشێن/ مەرجە کانی ئۆسکاری تێدا بێ/ 2000 پاوند
Immersive Enconters Grand
خەڵاتی تایبەتی بینەران
خەڵاتی تایبەی لێژنەی ناوبژیوانانی بەشی منداڵان
خەڵاتی تایبەتی کورتە فیلمەکانی بەشی گوێ نەبیستەکان
خەڵاتی خوێندکاری بەریتانیا
یاسا و ڕێساکانی فێستیڤاڵ:
ئەو فیلمانەی پێشتر لەم فێستیڤاڵەدا بەشدار بوون ناتوانن دیسان بەشدار ببن.
هەموو بەرهەمەکان دەبێت ژێرنووسی ئێنگلیزییان هەبێت.
ماوەی بەرهەمە بەشدار بووەکان دەبێت زیاتر لە 40 خولەک نەبێت.
بیست و پێنجەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە 27ی سێپتەمبەر تا 2ی ئۆکتۆبەری 2022 بەڕێوە دەچێت.