بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتی کە ئەنکەرە ناتوانێت بوونی بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا و ئەمریکا لە سوریا لە بەرچاو نەگرێت.
ناوبراو لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێران، وتی کە گرووپە تیرۆریستییەکان لە ڕابردوودا پاڵپشتیکراوی ئەمریکا بوون و بەردەوام ئەو پاڵپشتییەش ماوە و ئەمە بۆ ئەنکەرە قبووڵنەکراوە.
ئەردۆغان وتی کە لە چاوپێکەوتنەکاندا ئەوەم بە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕاگەیاندووە، وەک چۆن پێشتریش بە ئۆباما و ترەمپم ڕاگەیاند، بە ڕاشکاوانە بەوانم وتووە کە ئێوە پاڵپشتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان دەکەن.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی کە ئێمە لە سوریا کشاوینەتەوە و پاڵپشتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان ناکەین!./.