بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا بن زاید ئالی نهیان وەزیری دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە وتووێژێکی تەلەفوونی لە گەڵ ئەنتۆنی بلنکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، داوایکرد کە واشنتن بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا بخاتە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.
بەرپرسێکی ئیماراتی بە پێگەی ئەکسیۆسی ڕاگەیاندووە کە لە وتووێژی وەزیرانی دەرەوەی ئیمارات و ئەمریکا هێرشەکەی دووشەممەی ئەنساروڵڵای یەمەن بۆ سەر قووڵایی خاکی ئیمارات تاوتوێ کراوە./.