بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ نوری مالیکی هاتووە کە ” بە گەرمی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەژدەیەمین کۆنگرەی حیزبی دەعوەی ئیسلامی لە بەڕێزتان و تەواوی سەرکردایەتی و ئەندامان و جەماوەری ئەو حیزبە دەکەم و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم “.
لە دڕێژەی ئەو پەیامەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ” دووبارە جەخت لە سەر هاریکاری و تێگەیشتنی هاوبەشی نێوان سەرجەم هێز و لایەن و پێکهاتەکانی عێراق دەکەینەوە بۆ تێپەڕاندنی سەختییەکان و چارەسەری کێشەکان لە پێناو ئێستا و داهاتوویەکی باشتر بۆ وڵات “./.