بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەواڵی کوژرانی ئەو پاکستانییەی خەڵکی ناوچەی ئورکزی لە باکوری ڕۆژئاوای پاکستان لە کاتێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەبێتەوە کە هەفتەی ڕابردووش پاکستان هەواڵی کوژرانی وتەبێژی پێشووی گرووپی تیرۆریستی تەحریک ی تاڵیبانی لە پارێزگای نەنگەرهار ڕاگەیاند.
هێشتا هیچ دامودەزگا یان بەرپرسێکی فەرمیی پاکستان هەواڵەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
عەبدوڵڵا ئورکزی بە ناوی ئەسلەم فاروقی کە یەکێک لە سەرکردەکانی باڵای خۆراسانی گرووپی تیرۆریستی داعش بووە، بە پێی وتەی چەند سەرچاوەیەک، لە باکوری ئەفغانستان کوژراوە.
دەوترێت کە سەرچاوەکانی نزیک لە تاڵیبان کوژرانی ناوبراویان پشتڕاست کردووەتەوە.
سەرکردەی داعشی خۆراسان 5 ی نیسان ی 2020 لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستانەوە دەستبەسەر کرابوو و پاکستانیش داوای ڕادەستکردنەوەی لە کابوڵ دەکرد./.