بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو سەرچاوانە کە ناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە، بە کەناڵەکەیان ڕاگەیاندووە کە بزوتنەوەی حەماس تێڕوانینێکی تەواوی لە سەر ئاشتی لایەنە فەڵەستینییەکان داوەتە جەزایر.
ئەو تێڕوانینەی حەماس چەندین پلانی چاکسازی لە پرسە ناوخۆییەکانی فەڵەستین لە خۆ دەگرێت.
سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە لەو تێڕوانینەی حەماس باسی ڕێکخستنەوەی دووبارەی ڕێکخراوی ئازادیخوازی فەڵەستین و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی فەڵەستین کراوە.
ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە کە بزوتنەوەکەی ئامادەیە بە بێ مەرج لە گەڵ لایەنەکانی فەڵەستین دانوستان بکات و ئەمەشی بە دەرفەتێکی قەرەبوونەکراو ناو برد.
حەماس پێشوازیی لە دەستپێشخەرییەکەی جەزایر بۆ ئاشتی لایەنەکانی فەڵەستین کردووە./.