بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەبدولسەلام دانوستانکاری باڵای بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ئەمڕۆ دووشەممە هاوکات لە گەڵ هێرشەکانی سەر شاری ئەبوزەبی ئیمارات، جەختیکردەوە کە ئیمارات تەنیا دوو بژاردەی لە بەردەستە، یان دەبێت بەپەلە کۆتایی بە دەسدرێژی و تاوانەکانی لە یەمەن بێنێت و یان ئەوەی کە دەستەکانی خۆی و هاوپەیمانەکانی دەبڕدرێت.
ئەو بەرپرسە باڵایەی ئیمارات هەروەها ئیماراتی بە بچووک ناو برد و وتی کە ئەبوزەبی کەوتووەتە خزمەتی ئەمریکا و ئیسرائیل و لە دژی خەڵکی یەمەن هەڵسووکەوت دەکات./.