بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەكێتی تۆپی پێی سلێمانی ئاگاداری گشت یانە بەشداربووەكانی خولی لاوانی كوردستان كۆمەڵەی سلێمانی دەكاتەوە كە كۆبوونەوەو ڕاكێشانی تیروپشكی خولەكە بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا بۆ ڕۆژی یەك شەمە بەرواری (23-1-2022) كاتژمێر (3) لەبارەگای یەكێتی تۆپی پێی سلێمانی.
بڕیاربوو رۆژی سێشەمە (18-1-2022) كۆبونەوەكە ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی سەرماو بارینی بەفرو بارانێكی زۆرو دروستبوونی نارەحەتی هاتووچۆ بۆ هاووڵاتیان دواخرا.
هەر یانەیەك بەشداری كۆبونەوەكە نەكات مافی بەشداریكردنی لەخولەكە نامێنێت..