بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ڕەزا پورئیبراهیمی سەرۆکی لێژنەی ئابوری و دارایی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند کە شاندێکی پەرلەمانی لەم وڵاتەوە بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییە ئابورییەکان و واژۆکردنی یادداشتی لێک تێگەیشتنی پەرەپێدانی هاوکارییەکان سەردانی عێراق دەکات.
ناوبراو وتی کە شاندەکەی ئێران لەو سەردانە سێ ڕۆژەدا لە گەڵ وەزیرانی بازرگانی، گواستنەوە، سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکان و هەروەها سەرۆکی دەستەی سەرمایەگوزاری نیشتمانیی عێراق کۆدەبێتەوە.
پورئیبراهیمی وتی کە بەشداری لە کۆنفرانسی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق لە بەغدا و هەروەها دوو کۆنفرانسی دیکە لە شارەکانی کەربەلا و نەجەف لە ڕیزی بەرنامەکانی سەردانی شاندەکەی پەرلەمانی ئێران دەبێت.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی و چەند بازرگان و گەورە هەناردەکاری ئێرانی لە گەڵ شاندەکەی پەرلەمانی ئێران دەبن./.