بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی زەرعە وتی کە لە سەرەتای شەڕی یەمەنەوە تا ئێستا لە پارێزگای سەعدە 21000 ژن و منداڵ و بەساڵاچوو کەمئەندام بوون.
ناوبراو وتی کە لە ناوچەی سنوریی ئەلڕەقو تەنیا 5040 کەس لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوو بە هۆی هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەییەکان و هەروەها تەقینەوەی مینەوە کەمئەندام بوون کە مانگانە دەکاتە 60 کەمئەندام.
عەلی زەرعی وتی کە بە هەزاران منداڵ بە کێشەی زگماکییەوە لەدایک بوون و بە وتەی شارەزایانی پزیشکی هۆکارەکەی بۆ جۆری چەکەکانی هاوپەیمانی سعوودی دەگەڕێتەوە و بەداخەوە کە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش لە بەرامبەر ئەم تاوانە کەمتەرخەمییان هەڵبژاردووە./.