بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە توێژینەوەیەکی پزیشکیدا دەرکەوتووە کە هەر یەک لە کانزاکانی وەک زینک، کۆپەر و ڤیتامینەکانی وەک E,C دەبنە هۆی ئەوەی کە لە تەمەنی پیریدا بینایی چاوان بە ڕێژەی لە سەدا 25 بپارێزرێن.
هەروەها لە توێژینەوەیەکی دیکەدا ئەوە هاتووە کە ئۆمێگا 3 یەکێکە لە مادە بەسوودەکان لە پاراستنی تەندرووستی چاو، هەندێک جۆری ئەو خواردنانەش کە دەوڵەمەندن بەم مادانە ئەمانەن:
1 – ماسی:
زۆرێک لە جۆری ماسییەکان دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا 3 کە یارمەتی پاراستنی تەندرووستی چاو دەدات.
2 – گوێز:
گوێز بە هەمان شێوە دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا 3 کە توانای پاراستنی تەندرووستی چاوی هەیە و ڕێگری لە لەناوچوونی دەکات، بە تایبەت لە تەمەنی پیریدا.
3 – تۆوەکان:
تۆوەکان هەندێکن لە خواردنە باشەکان لە پاراستنی تەندرووستی چاودا لە بەر ئەوەی کە زۆرێکیان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین E و ئۆمێگا 3، هەندێک لەوانەش وەک ماش و تۆوی کەتان.
4 – میوە ترشەکان:
میوە ترشەکان دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەکانی E و C، وەک پرتەقاڵ و لیمۆ.
5 – گێزەر:
گێزەر دەوڵەمەندە بە هەر دوو ڤیتامین A و بیتاکارۆتین کە هەر دوو سوودیان بۆ چاوان هەیە./.