بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە تێپەڕبوونی کات پەستانی خوێن زیان بە خوێنبەرەکان دەگەێنێت و ڕەنگە ببێتە هۆکاری نەخۆشییەکانی دڵ. بەڵام ئێوە دەتوانن بەدەر لە بەکارهێنانی دەرمان و ڕەچاوکردنی شێوازێکی تەندرووستی ژیان، وەرزش بکەن و کاریگەری ئەرێنی لە سەر چۆنیەتی پەستانی خوێن دابنێن.
پسپۆڕان بە پێی ئاستی پەستانی خوێن، جۆرەکانی وەرزش دەخەنەڕوو کە کاریگەری ئەرێنیی لە سەر دابەزاندنی پەستانی خوێن تا 24 کاتژمێر دەمێنێتەوە.
گۆڤاری فۆکۆس ڕایگەیاندووە کە لە هەر سێ کەسی ئەڵمانیا یەک کەس تووشی پەستانی خوێن بووە. پەستانی خوێنی بەرز هۆکاری سەرەکیی زۆربەی نەخۆشییەکانی دڵە لەو وڵاتە. لە کاتێکدا کە دەکرێت بە ڕێجیمێکی خۆراکیی تەندرووست و وەرزشە سادەکان بە شێوازی سرووشتی پەستانی خوێن دابەزێت.
لە ڕاپۆرتەکەی گۆڤاری فۆکۆسدا ئامۆژگاریی ئەو کەسانە کە پەستانی خوێنیان بەرزە، کراوە کە ڕۆژانە وەرزشەکانی وەک ڕاکردن، مەلەکردن یان بە پێ ڕۆیشتن بۆ ماوەی 30 خولەک لە 5 تا 7 رۆژدا لەبیر نەکەن.
پزیشکان ڕایانگەیاندووە کە کاریگەریی ئەو وەرزشانە لە سەر دابەزینی پەستانی خوێن هێندەی کاریگەری دەرمانەکان و ڕەنگە زیاتریش بێت./.