بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ساڵانە بە دەیان ڕێوڕەسم و مێهرەجانی جۆربەجۆری ئائینی بە تایبەت لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئازیزی ئیسلام (د.خ) لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە تایبەت شاری سنە بەڕێوە دەچێت.
بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوڕسمە ئائینییانە بە تایبەت لە مزگەوت و تەکیە و خانەقاکانی کوردستان مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە و ئەمەش گەشە و پەرەسەندنی ئەم ئامێرە عێرفانییەی لە نێو خەڵک و چینی هونەرمەندا لێکەوتووەتەوە و تەنانەت وەک کەلتورێک هەناردەی پارێزگاکانی دیکەی ئێرانیش کراوە.
گرنگترین خاڵی پەیوەندیدار بە دەف ئەوەیە کە ئەمڕۆ سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین سەدە بە سەر ڕۆژە سەرەتاییەکانی دروستبوونی کە کەوتە سەر دەستی هونەرمەندان و مۆسیقارانی کورد، هێشتا لە نێو خەڵکی کورد و لە ناوچە کوردنشینەکاندا پێگە و شکۆی کەم وێنەی هەیە.
دەف لە کوردستان پێگەیەکی بەرزی هەیە و لای خەڵک و هونەرمەندان وێنایەکی پیرۆزی هەیە و مەڵبەندی سەرەکیی ئەم ئامێرەش ناوچە کوردنشینەکان بە تایبەت شاری سنە بووە و تەنانەت لە 200 ساڵی ڕابردووش هونەرمەندانی کوردستانی گۆڕانکارییان لە ڕواڵەت و پێکهاتەکەیدا کردووە و بە شێوازێکی ئەمڕۆیی و نوێ پێشکەشی خەڵک و هونەردۆستانیان کردووە./.