بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر جەعفەر عومەر لە نووسینێکدا سەبارەت بە هۆکارەکانی توشبوون بە نەخۆشی خەمۆکی دوو بەش لەو هۆکارانەی شرۆڤە کردووە کە بریتین لە:
1 – هۆکارە جەستەییەکان:
دکتۆر جەعفەر عومەر ڕایگەیاندووە کە زۆرێک لە نەخۆشییە جەستەییەکان هەیە کە دەبنە هۆی توشبوون بە نەخۆشیی خەمۆکی، وەک کەمخوێنی، جەڵتەی مێشک، نەخۆشی رژێنی سەر گورچیلە.
2 – بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر یان مادە کحولییەکان:
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی ئەو مادانە تووشی خەمۆکی دەبن بە هۆی هۆگربوونیانە، یان بوونی نەخۆشی دەروونی دیکە، بۆ نموونە ئەوانەی نەخۆشی تێکچوونی خۆراکیان هەیە یان ئەوانەی ئاستی زیرەکییان کەمە./.