بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەواد ئەوجی وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەیەک لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە وتی: بە هەوڵەکانی وەزارەتی نەوت لە چەند مانگی ڕابردوو لە بواری هەناردەی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان، گازی هەناردەکراو و بەرهەمە پترۆکیمییەکان لە 10 مانگی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی بەرزبوونەوەیەک هەبووە و ئەو ڕێژەیەش کە لە پرۆژە یاسای ساڵی داهاتوودا هاتووە مسۆگەر دەبێت.
ئەوجی سەبارەت بە مسۆگەربوونی وەبەرهێنان و هەناردەی یەک ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەش وتی کە هەموو هەوڵێک خراوەتەگەڕ کە ئەو ڕێژەیە مسۆگەر بێت و هیچ کێشەیەک لەم بوارەدا نابێت./.