بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جێن ساکی بە ئاماژە بە دانوستانەکانی هەڵگرتنی گەمارۆکان لە ڤیەننا، جارێکی دیکە هەوڵی ئەوەیدا بڵێت کە ئەمریکا کاتێکی دیاریکراو بۆ دانوستانەکان لە بەرچاو دەگرێت.
ناوبراو وتی: کاتەکە هەستیارە، سەرەڕای ئەوەی کە بەرەوپێشچوون لە دانوستانەکاندا هەبووە، ئەگەر لە داهاتوویەکی نزیکدا نەگەینە لێک تێگەیشتن و پابەندیی دووقۆڵی بە ڕێکەوتنی ناوەکی، ناچار دەبین ڕێگایەکی جیاواز بگرینەبەر.
ساکی لە هەمان کاتدا پڕوپاگەندەی ئەوەشیکرد کە ئەمریکا لە بەرامبەر ئێران دیپلۆماسی بە بژاردەیەکی باشتر دەزانێت./.