بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی لوبنان ڕایگەیاند کە نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە سەرەتای مانگی شوبات سەردانی تورکیا دەکات.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی لوبناندا هاتووە کە عەبدوڵڵا بوحەبیب وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لە گەڵ باڵیۆزی ئەنکەرە لە بەیروت کۆبووەتەوە و وردەکاریی ئەو سەردانە تاوتوێ دەکات.
لە ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە کە هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا چۆنیەتی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکان، هاندانی هاووڵاتیانی تورکیا بۆ گەشتکردن بۆ لوبنان و هەروەها زیاترکردنی هەناردەی بەرهەمە کشتووکاڵییەکانی لوبنان بۆ تورکیایان تاوتوێ کردووە.
مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا 17 ی تشرینی دووەمی 2021 سەردانی لوبنانی کرد و بە فەرمی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەی بانگهێشت کرد کە سەردانی ئەنکەرە بکات./.