بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەکارهێنانی ئەو خۆراکانەی کە هەڵگری ڤیتامین E ن وەک جۆرەکانی زەیت، بە هۆی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە ڕۆڵی گرنگیان لە پێشگری لە کۆرۆنا هەیە، دەبێت بزانین کەو ئەو زەیتانەش وەک زەیتی گۆڵەبەڕۆژە و گەنمەشامی بە ڕێژەیەکی دیاریکراو لە خواردنەکاندا بەکار بێن.
ڤیتامین D بە هەمان شێوە بە هۆی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە ڕۆڵی گرنگی لە پێشگری پەتای کۆرۆنا هەیە. سەرچاوەی سەرەکی ئەم ڤیتامینەش تیشکی خۆرە و سەرچاوە خواردەمەنییەکانیشی وەک ماسی چەور، شیرەمەنییەکان و زەردێنەی هێلکەیە.
ئەڵبەت بە هۆی پێویستیی بەساڵاچووەکان بەم ڤیتامینە پێشنیار دەکرێت مانگانە ڕێژەیەکی پێویستی لێ بەکار بێت و باشترە بۆ بەکارهێنانیشی ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت.
هەروەها بەکارهێنانی سەرچاوە خۆراکییەکانی هەڵگری ڤیتامین E وەک جۆرەکانی میوە، سەوزە، شیرەمەنییەکان، جۆرەکانی گۆشت، دانەوێڵەکان و فستق و گوێز ڕۆڵی گرنگیان لە پێشگری کۆرۆنا هەیە./.