بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فرود عەسکەری لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە لە نیوەی یەکەمی ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی، مانگە 3 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار و لە نیوەی دووەم مانگانە 5 ملیار دۆلار هەناردە کراوە.
ناوبراو تێپەڕبوونی هەلومەرجی کۆرۆنا، ئیرادەی هەناردەکاران و بڕیارەکانی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی بە چەند هۆکارێکی کاریگەر لە زیاتربوونی هەناردەی ئێران ناو بردووە.
ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی گومرکی ئێران وتی کە وەزیری ئابوری و دارایی پێشبینی ئەوەیکردبوو کە تا کۆتایی ئەمساڵ 5 ملیار دۆلار لە ڕێژەی هەناردە زیاد دەبێت و ئێستا دەبینین کە ئەو پێشبینییە زووتر مسۆگەر دەبێت./.