بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وانگ کوان نوێنەری چین لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ڤیەننا کە سەرپەرشتیی شاندی ئەو وڵاتەش لە دانوستانەکانی ڤیەننای تایبەت بە هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئێران دەکات، وتی کە دانوستانەکانی ڤیەننا لە دۆخێکی گونجاودایە.
ناوبراو وتی کە سەرجەم لایەنەکان بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنی کۆتایی لە کورتترین ماوەدا هەوڵ دەدەن.
ئەو دیپلۆماتکارەی چین هەروەها وتی کە لایەنەکان لە ڤیەننا بە جیدییەوە هاتوون بۆ بەشداری لە دانوستانەکان./.