بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا وتی کە بڕیار و سیاسەتی گرووپەکانی خۆڕاگری ئەوەیە کە لە ئێستادا ڕێگری لە هێرشی سەر ئەو باڵیۆزخانەیە بکرێت.
خزعەلی لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە هێرشەکەی سەر ناوچەی سەوز لە ئێستادا و بە شێوازی پێشوو تەنیا بۆ تێکدانی ڕەوشی سیاسی عێراقە.
ناوبراو ڕایگەیاند: جەخت لەوە دەکەینەوە کە بڕیاری گرووپەکانی خۆڕاگری ئەوەیە کە لەم هەلومەرجەدا هێرش نەکرێتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا./.